سبەى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە کوردستانی
دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کۆدەبنەوە، هەر یەک لە سەرۆک و جێگرى پەرلەمانى کوردستان ئامادە دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ئایار/2023) ماڵپەڕى کوردستان 24 بڵاویکردەوە، سبەى هەینى هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونى د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى کۆدەبنەوە.

بەپێى زانیارییەکان، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوە چاوەڕواننکراوەکەى هەردوو دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان لە کاتى خۆیدا و کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان.

ئەم کۆبوونەوەیەى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى لە کاتێکدایە، سەرۆک مەسعود بارزانى، ڕۆژى (11)ـى ئایارى (2023) دەستپێشخەرێکى نوێى ڕاگەیاند و داواى کرد پێش (18)ـى ئەم مانگە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە، بەتایبەت پارتى و یەکێتى پێویستە لاپەڕەیەکى نوێ هەڵدەنەوە.

هاوکات دوێنێ (17)ـى ئایارى (2022) بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، دەستپێشخەرییەکی باشە، زۆر دڵمان خۆشە بەمە و بەڕاستیش جەنابی کاک مەسعود، کاک مەسعودە و خەڵک هەر چاوەڕێی ئەوەی لێدەکات. سوپاسیشی دەکەم کە جەنابی چەند جارێک هەواڵی منی پرسی کە زانی یەک دوو نەشتەرگەری بچووکم بۆکراوە و زۆر سوپاسی جەنابیان دەکەم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین