بەهۆی رووداوێکى هاتووچۆوە سێ پێشمەرگە برینداربوون کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى هاتووچۆى دەربەندیخان بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، '' لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی – دەربەندیخان، بەهۆی خراپى ڕێگاوبانەکە و باران بارین، سێ هاونیشتمانى ئوتۆمبێلەکەیان کۆنترۆڵی لە دەستدا و وەرگەڕا."

رائید رێژەن بورهان، بەرێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان، ئاماژەى بەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک گوندى قاشتى بە هۆى خراپى ڕێگاوبانەکە روویداوە، "شوفێرەكە لەگەڵ دوو سەرنشینی بریندابوونە، کە هەرسێکیان پێشمەرگەن، لە ئەرك گەرەونەتەوە و دانیشتووی ناحیەی جەلەولان."

رائید رێژەن بورهان بۆ نوچەنێت گووتیشى:"هۆکاری وەرگەرانەکی دەگەرێتەوە ئەم ئۆتۆمبێلە جگە لە خراپى ڕێگایە، بەهۆی بارانبارینێکی بەخور کۆنترۆڵی لە دەست داوە و وەرگەراوە و کەوتۆتە شیوەکەوە بە قوڵای ٣٠ مەتر، دووان لە پێشمەرگەکان برینیان سەختە، ناردراون بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، ئێستا لە ژێرچاودێرى پزیشکیدان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین