مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى ئەمڕۆ لە هەولێر کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (21/ئایار/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لە هەولێر کۆدەبنەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەى کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لەکاتێکدایە، 19ـی ئەم مانگە لەسەر ئاستی بەرپرسانی هەڵبژاردن و فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی هەردوو لایەن کۆبوونەوە؛ دوێنێش دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتیش لەسەر ئاستی باڵا لەنێو خۆیاندا کۆبوونەوە و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامەکەی لەگەڵ یەکدا تاوتوێ بکەن.
ئەگەرچى ڕۆژى (19)ـى ئایارى (2023) هەردوو فراکسیۆنى پارتى و یەکێتى بە بەشدارى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و جێگرى سەرۆک پەرلەمان کۆبوونەوە، بەڵام بەپێى زانیارییەکان هیچ دەرئەنجامێکى نەبووە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێک رۆژی (18-11-2023) بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستنیشانکردووە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment