پارتى و یەکێتى: لێکتێگەیشتنی ئەرێنمان بۆ زۆر لە پرسەکان هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، کۆبوونەوەکەیان "لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو"ـە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/ئایار/2023) دواى کۆبوونەوەیان لە هەولێر، هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، تەوەری گفتوگۆکان بوون بووە.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، "لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو"، هەروەها "هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندەدا بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت".

هاوکات ئەمڕۆ زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرەلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، داوایان کردووە لە دانیشتنی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستاندا دوو بڕگە زیاد بکرێن لەوانە، کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمیسیۆن و راپرسیی هەرێمی کوردستان.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (19-5-2023) هەردوو فراکسیۆنى پارتى و یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان، لە بارەى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام لەسەر هیچ خاڵێک ڕێکنەکەوتن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین