کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنى كارا كردەوە. کوردستانی

نوچەنێت

پەرلەمانى كوردستان بە دەنگى (58) پەرلەمانتار، كۆمسيۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى كوردستانى كاراكردەوە، لەدواى كاراكردنەوەى كۆمسيۆن گرژى لەناو پەرلەمانى كوردستان لەنێوان فراكسيۆنى پارتى و يەكێتى روويدا.

ئەمڕۆ يەكشەممە (22/ئايار/2023) زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە  رووداوی راگەیاند، “بەپێی هەموو رێکارە یاساییەکان و بە دەنگی (58) پەرلەمانتار، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن کاراکرایەوە."

لەلايەكى ترەوە لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان رايگەياند، سەرۆکی پەرلەمان بەگوێرەی بڕگەی سێ لە مادەی (18)ی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان دانیشتنی ئەمڕۆی هەڵگرتووە. نە جێگرەکەی و نە هیچ کەسێک مافی ئەوەیان نییە دوای سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە بەڕێوەببەن.

جێگرى فراسيۆنى يەكێتى لە پەرلەمانى كوردستان جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، بەهیچ شێوەیەک داننانێین بەوەی دەڵێن کۆمیسیۆن کاراکراوەتەوە چونکە دژی پەیڕەوی نێوخۆیە.

دوێنێ دواى راگەياندنى بەرنامەى دانيشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى كوردستان، هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆكى پەرلەمان، مونا قاوەچى، سكرتێرى پەرلەمان بڕگەى كاراكردنەوەى كۆسيۆنى هەڵبژاردنەكانيان زيادكرد، ئەوەش ناڕەزايى توندى فراكسيۆنى يەكێتى لە پەرلەمانى كوردستان لێكەوتەوە.
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین