سەرۆک مسعود بارزانی پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

 

سەرۆک مسعود بارزانى لە پامێکدا پەسندکردنى بودجەى عێراق بە هەنگاوێکى ئیجابى دەزانێ، هەروەها دەستخۆشى لە گشت لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و عێراق دەکات.

 

دەقى پەیامەکەى سەرۆک مسعود بارزانى

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان دەكەم. هەروەها سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بكەن.

پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتییانە و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق.

مسعود بارزانی

٣١ـی ئاداری ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین