د. سامان بەرزنجى: پشکنینى کۆرۆنا دەبێتە خۆرایى کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پشکنینى نەخۆشى کۆرۆنا لە کەرتى حکومى دەکاتە خۆرایى و لە کەرتى ئەهلى و تایبەتیشدا نرخى پشکنینى کۆرۆنا کەم دەکاتەوە.

بە پێى نوسراوێک کە د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى ئیمزاى کردووە، لەمەودوا تووشبوان و بەرکەوتوانى کۆرۆنا بەبێ بەرامبەر پشکنینان بۆ دەکرێت. هەروەها لە نۆرینگەکانى کەرتى گشتى ئێواران نرخى پشکنینى کۆرۆنا لە (60000) هەزارەوە دەکرێت بە (40000) هەزار دینار، لە کەرتى ئەهلی نرخى هەر پشکنینى کۆرۆنا لە (90000) هەزارەوە دەکرێتە (50000) هەزار دینار. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین