لە دەربەندیخان (16) کۆچبەرى پاکستانى دەسگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، لە ئۆپراسیۆنێکدا، (16) پاکستانى لە سنوورى دەربەندیخان دەستگیر کردوون.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (27/ئایار/2023) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان (16) کەسی بە ڕەگەز پاکستانی کە بە شێوەی نایاسایی هاتبونە هەرێمی کوردستان دەستگیر كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى ئاسايشى سلێمانى، "دوای دەستکەوتنی زانیاری وورد لە ڕێکەوتی (26-5-2023) توانیان (16) کەس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی پاکستان بوون دەستگیربکەن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بە ماددەی (٤٠)ی نشینگە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە."

ئەوەشى خستۆتەڕوو، "كۆچبەرەکان بەڕێگای نایاسایی لەلایەن دوو کەسی قاچاخچی هێنراونەتە ناو هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوڕاست و باشوری عێراق، سەرجەمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دەستگیرکراون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین