شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ  بە هۆى خێرایى باس تۆز و خۆڵ دروست دەبێت و سبەى دووشەممە ئەگەرى خۆڵبارین هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ئایار/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە،  "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ لەکەشدا لەگەڵ ئەگەرى زیادبوونى خێراى با بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەى کە خێراى با تێدا زیاد دەبێت."

دەربارەى کەشوهەواى سبەى دووشەممە ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەندێ کات ئاستى خۆل بارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتى بەشێک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک و دهۆک."

هاوكات كەشناسى هەرێم ڕایدەگەیێنێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوەبە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین