دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دژى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا کوردستانی

نوچەنێت:

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دواى کۆبوونەوەى، درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان بە نایاسایى و نا دەستوورى ناودەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئایار/2023) دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق چەند سکاڵایەکى تاوتوێکرد و تێیدا ڕایگەیاند، درێژکردنەوەى ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستان نایاسایی و نادەستوورییە.

ئەم بڕیارەى دادگاى باڵأى فیدراڵى عێراق، دواى ئەوە دێت، کاتێ سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق، یوسف محەممەد، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانی کوردستان، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان سکاڵایان پێشکەش بەو دادگایە کرد، لە دژى درێژکردنەوەى تەمەتى ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، رۆژی (9)ـى تشرینى یەکەمى (2022)، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی (2023) درێژکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین