تەرمێک لەسەر شەقامى (150) مەترى هەولێر دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

تەرمى کەسێک لەسەر شەقامى (150)ـى مەترى، کە خەڵکى سووریایە، بە مردووى دۆزرایەوە، گومان دەکرێ بە هۆى رووداوى هاتووچۆوە گیانى لە دەست دابێت و شوفێرەکەش ڕایکردووە.

بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئایار/2023) تەرمى کەسێک لەسەر شەقامى (150) دۆزرایەوە بە ناوى کامیل ئیسماعیل تەمەن (1979) کە لە بنەڕەتدا خەڵکى سووریایە، لەیەکێک لە پڕۆژەکانى نزیک ئەو شەقامە کاردەکات.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، گومان دەکرێ ئۆتۆمبێل لێى دابێت، کە بەو هۆیەوە تەرمەکەى بووەتە دوو لەت، چونکە پارچەی ئۆتۆمبێل و شووشە لە نزیک تەرمەکە بووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، تیمەکانى ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن، کە لە دوێنێ ئێوارەوە ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە دیار نەماوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین