ئەمریکا بە نێوبژیوانی عەممان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ دەکات کوردستانی

نوچەنێت

برێت مەکگۆرک، لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە سەردانێکیدا بۆ عەممان، پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (31ی ئایاری 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردۆتەوە، برێت مەکگۆرک، رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە سەرەتای مانگی ئایاردا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ عەممان، ئەگەری پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاوتوێ کردووە.

مەکگۆرک مانگی رابردوو، لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، سەردانی هەردوو وڵاتی سعوودیە و ئیسرائیلی کردووە، دواتر لە 18ی ئەم مانگە، چووەتە مەسقەت، بەڵام ئەم گەشتەی بۆ عەممان رانەگەیەندراوە.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی هەرچەشنە دانوستانێکی لەگەڵ ئێران بۆ راگرتن یان کەمکردنەوەی گەمارۆکان رەتکردەوە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی ئابووری کۆریای باشوور دەڵێت «ئەم وڵاتە و ئەمریکا، لەسەر رێگاکانی ئازادکردنی حەوت ملیار دۆلار، لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور گفتوگۆ دەکەن.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین