باندێکى دزیکردنى عەرەب لە سلێمانى دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى سێ تۆمەتبارى بە ڕەگەز عەرەب دەستگیر دەکات، کە زیاتر لە (50) ملیۆن دیناریان دزیوە و دانیشتووى بەغدان.

ئەمڕۆ شەممە (سێى حوزەیرن/2023) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، "سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە (پەنجا) ملیۆن دیناریان دزیوە."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، بە پێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی (3) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد بە ناوەکانی: (ئ ، ج ، ف) لە دایکبووی (1971)، (م ، م ، ع) لەدایکبووی (1977)، (ب ، م ، ل) لەدایکبووی (1998)، كە هەستاون بە دزینی بڕی (56) پەنجا و شەش ملیۆن دینار."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى ئاسايشى سلێمانى، ئێستا سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری (بغداد)ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین