سەرۆک بارزانی لەگەڵ رافع عیساوی کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەحەلاددین کۆبووەوە و بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دۆخى سیاسى ئێستاى عێراقییان تاوتوێ کرد.

بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە (چواری حوزەیرانی/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕافع عیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى  سەرۆک مەسعود بارزانى و ڕافع عیساوی ئاماژە بەوە دەکات، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق گۆڕییەوە.

هەروەها لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوکەدا "دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین