تیا كوردی شووی بە عەرەبێكی نەناسراو دەكات رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

تیا كوردی كە لە ساڵی 2020 بە شاجوانی سووریا هەڵبژێردراوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای دەكات شووی كردووە، بەڵام ناسنامەی كەسەكە ئاشكرا ناكات.

تیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پەیامێكی كورتی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سوپاسگوزاری هەیە بۆ ئەوەی خودا هاوسەرێكی بۆ دیاری كردووە. نزای ئەوەی كردووە كە هەردووكیان مرۆڤی چاك بن. بەڵام ناوی كەسەكەی ئاشكرا نەكردووە و تەنانەت هیچ شتێكی لە بارەوە نەنووسیوە.

ئەوەی جێی سەرنج بێت چەند وێنەیەكی داناوە كە دەردەكەوێت ئاهەنگی هاوسەرگیرییە كەسێكە بە جلی عەرەبی، بەڵام سیمای ئەو پیاوە دیار نییە.

تیا كوردی لە ساڵی 1997  لە خێزانێكی كورد لە گەڕەكی شێخ مەقصودی حەلەب لە دایك بووە و لە ساڵی 2020 بە شاجوانی سووریا هەڵبژێدرا و وەك هونەرمەند و نمایشكەر و چالاكوانی بواری ئافرەتان خۆی دەناسێنێ‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین