سەنتەری پێدانی ڤاكسین: بۆ وەرگرتنى ڤاکسین دەتوانى بە ئۆنلاین ناوى خۆت تۆمار بکەى کوردستانی

نوچەنێت:

دواى هاتنى دوو کاروانى ڤاکسینى نەخۆشى کۆرۆنا بۆ هەرێمى کوردستان، هەڵمەتى کوتان بە ڤاکسینەکە لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە و ڕۆژانە (100) هاووڵاتى دەکوترێن.

لیندا موحسین، بەرپرسى سەنتەری پێدانی ڤاكسین لە ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، رۆژانە (60) تا (600) كەس بە ڤاكسینى کۆرۆنا لە هەولێر دەكوترێن، هەروەها تائێستا (150) كەس بە ڤاكسینی ئەسترازێنیكا و نزیكەی (400) هاووڵاتى دیکە ژەمە ڤاكسینی سینۆفارم وەرگرتووە.

هەروەها لیندا موحسین سەبارەت بە چۆنیەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە هاووڵاتیان دەڵێت، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەى ماڵپەڕێکى ئۆنلاین ناوى خۆیان بنووسن و دواتر لە نزیكترین بنكەی نزیك لە ماڵەكەی خۆی ڤاكسین وەربگرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێستا دەتوانین کەسانى تەمەن (60) ساڵ بە ڤاکسینى ئەسترازێنیكا، ئەو كەسانەی بە ڤاكسین کوتراون، تائێستا هیچ كێشەیەكیان نەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین