سەرۆكى  هەواڵگرى بەريتانيا كەوتە هەڵەوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت

ريچارد مۆر، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى بەريتانيا (ئێم ئاى 6) پيرۆزبايى لە وەزيرى نوێى دەرەوەى توركيا كردوە، لەو پيرۆزباييە ئاماژەى بە لاپەڕەيەكى ساختە كردووە كە بەناوى هاكان فيدانى لەسەر بووە.

ئەمڕۆ دووشممە (پێنجى/ حوزەيران/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە دواى دەست وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەلايەن هاكان فيدان دۆستەكانى لە دەزگا هەواڵگرييەكانى جيهان پيرۆزبايى ئەو پۆستە نوێيەيان لێ كردووە. 

يەكێك لەو كەسايەتييە ديارانەى پيرۆزبايى لە هاكان كردووە، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى بەريتانيا پيرۆبايى لێكردووە، دواتر دەركەوتووە ئەو لاپەڕەى ئەو پيرۆزبايى تێداكردووە لاپەڕەيەكى ساختەيە، لە وەڵامى بەرپرسى هەواڵگرى بەريتانيا ئەو لاپەڕەيە نووسوويەتى، ئاواتە باشەكانم راستەقينەن تەنانەت ئەگەر لاپەڕەكەشم ساختە بێت.

لەدواى ئەو پيرۆزبايە لە لاپەڕەى تويتەر گاڵتەى زۆر بە بەرپرسى هەواڵگرى بەريتانيا كراوە، بەهۆى ئەوەى بەبێ دڵنيابوون لەوەى كە ئەوە لاپەڕەى هاكان فيدانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین