مەسرور بارزانى لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، وەبەرهێنانى ژاپۆنى لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى حوزەیران/2023) مەسرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد، کە لە کانسوکی ناگائۆکا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێکهاتبوو.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، مەسرور بارزانى، "خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ژاپۆنی بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا، کە ئەزموونی ناوازەی ژاپۆن، شایانی سوود لێوەرگرتنە، بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی و پێگەیاندنی نەوەی نوێ لە سەر داهێنان و ئافراندن، کە لەمبارەیەوە ئەزموونی ژاپۆن مایەی پێزانین و سەرسامییە و دەکرێ زۆر سوودبەخش بێت ".

هاوكات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ئاماژەى بەوەکرد، "دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ، لە ڕووی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدا زۆر پێشکەوتووە."

ڕاگەیێندراوەکە دشەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "بیروڕا لە بارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و خوێندن و پیشەسازی ئاڵوگۆڕ کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین