سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان كرد، لەو دیدارە، پێزانینی بۆ ڕۆڵی هونەرمەندانی كوردستان لە مێژوو و گەشەی كولتوور و هۆشیاریی گەلی كوردستان هەبوو .

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتی/ حوزەیران/ 2023) سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان، لە دیدارەكە جەختی لەوە كردەوە، كە ئەو ڕۆڵەی هونەرمەندێك بۆ ناساندنی گەلەكەی دەگێڕێت دەكرێ زۆر لە ڕۆڵ و كاریگەریی سیاسییەكان لە ناساندنی دۆزی گەلی كوردستان زیاتر بێت. 

لە بەشێكی تری دیدارەكە سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، كە پێویستە هونەر لە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بێت و ببێتە هۆی قووڵبوونەوەی خۆشەویستیی نیشتیمان و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ كێشە و داواكاریی هونەرمەندانی كوردستان نیشاندا و ڕاشیگەیاند، كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی داواكاریی هونەرمەندانە و خوازیاری ئەوەیە هونەرمەندان بتوانن بە ئاسوودەیی و بێ گرفت خزمەتی پێشخستنی فەرهەنگ و هونەری كوردستان بكەن.

هەر لەم دیدارەدا بەشێك لە میوانان ڕا و بۆچوون و پێشنیاری خۆیان لەبارەی كێشە و گیروگرفتەكانی هونەرمەندان و داواكارییەكانیان بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین