حوسێن ئارسان ئەندامەکەى رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو ئەندامەى رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا دوێنێ بە سەختى لە شارى سلێمانى بریندارکرا، بەیانى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

بەیانى ئەمڕۆ شەممە (10/حوزەیران/2023) حوسێن ئارسان ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، کە دوێنێ لە شاری سلێمانی تەقەی، بەو هۆیەوە دوای مانەوەی بۆ چەندین کاتژمێر لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا تۆمەتبارى سەرەکى رووداوەکەى حوسێن ئارسان دەستگیر نەکراوە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوە.

دوێنێ (9)ـى حوزەیرانى (2023) حوسێن ئارسان لەبەردەم بارەگاى رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، تەقەى لێکرا و بە سەختى بریندار بوو، کە لە دایکبووی ساڵی (1978)ـە و خەڵکی شاری مێردینی باکووری کوردستانە، پەنابەری سیاسی بوو لە سلێمانى.

رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بارەگەکەى لە شارى سلێمانییە و ئەو کەسانەى سەرپەرشتى ئەو ڕێکخراوە دەکەن، خەڵکى باکووری کوردستانن

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین