رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڕاندنەوەی شەش ژنە ئێزیدییەكە ئاشكرا دەبێت کوردستانی

نوچه‌نێت

بەرپرسێكی تایبەتی كاروباری رفێندراوانی ئێزیدی لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار وردەكاری نوێ لەسەر پرۆسەی رزگاركردنی شەش كچی ئێزیدی لەژێر دەسەڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئاشكرا دەكات، كە یەكێكیان سامیەیە كە تازە بە هاوسەرەكەی شاد دەبێتەوە. لەو وردەكاریی رۆڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەبێت كە چۆن لە پرۆسەكە بەشدار بووە و بە فڕۆكەی تایبەت ئەوانی گێڕاوەتەوە.

حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی كاروباری رفێندراوانی ئێزیدی لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی وردەكاری رزگاركردنی سامیەی تازە بووك و كچە هاوڕێیەكانی ئاشكرا دەكات. باس لەوە دەكات زانیاری هاتووەتە نووسینگەكەی كە شەش كچی ئێزدی هەنە لە شوێنێكی دیاریكراوی وڵاتێكن. حوسێن ناوی وڵاتەكەی نەهێناوە بۆ پاراستنی سەلامەتی ئەو كچانەی تر كە هێشتا لە هەمان ناوچە ماون.

بەرپرسی نووسینگەی كاروباری رفێندراوەكان دەڵێ‌، ئەو زانیاریانە بە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیێندراون، ئەویش فەرمانی داوە كە رێكاری تایبەتی بۆ رزگاركردنیان بگرنە بەر و بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێنەوە.

بەرپرسی نووسینگەكە بێ ئاشكراكردنی وردەكاری زیاتر دەڵێ سەرۆكی هەرێمی كوردستان فڕۆكەیەكی تایبەتی هەناردەی شوێنەكە كردەووە، بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە كوردستان و بە كەسوكاریان شاد بكرێنەوە. ئەو بەرپرسەی كاروباری رفێندراوانی ئێزدی باس لەوە دەكات یەكێك لە ژنە رفێندراوەكان سامییە بوو كە دوای ساڵانێك دڵداری لەگەڵ دەخیل حەسەن لە ساڵی 2013 شووی پێكردبوو. بەڵام دوای هاتنی داعش سامیە رفێندرابوو، هەفتەی رابردوویش لە ئاهەنگێكدا بە یەكتر شادبوونەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین