ئاسایشى هەولێر سێ کەسى بە تۆمەتى ساختەکردنى دۆلار و زێڕ دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى ئاسایشى هەولێر، باندێکى سێ کەسى دەستگیر دەکات بە تۆمەتى ساختەکردنى دۆلارى ئەمەریکى و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوو قالبى ساختەى زێر"یش دەستى بەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/حوزەیران/2023) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى ئاسایشى گشتیى هەولێر، دوای بەدواداچوون، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبارین دەستگیرکرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و سەرکەوتوودا، توانیان (٣) تۆمەتباری سەرەکی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی ساختە لە هەولێر دەستگیر بکەن و دەست بە سەر پارە ساختەکراوەکان و گشت کەل و پەلەکانی ساختەکردنی دراو و دوو قالبی زێڕی ساختە و پارچەیەکی شوێنەواردا بگرن."

ئاسایشى هەولێر لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات و ئاماژە بەوەدەکات، "تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا دەکرێن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین