ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆچى دوایى كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

میدیاى فه‌رمى پارتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى دارایى ئه‌و پارته‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ نه‌خۆشى كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى نیسان ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى، كه‌ هاوكات ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بووه‌ به‌ نه‌خۆشى كۆچى دوایى كرد.

كه‌ناڵى كوردستان كه‌ كه‌ناڵێكى فه‌رمى پارتییه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ره‌مزى شه‌عبان دواى تووشبوونى به‌ نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى رووداو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ره‌مزى شه‌عبان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌ردانى توركیاى كردووه‌ و له‌وێ تووشى نه‌خۆشى كۆرۆنا بووه‌ و دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌وێ مردووه.

 بڕیاره‌ سبه‌ى یه‌كشه‌م چوارى نیسان ته‌رمه‌كه‌ى بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین