ئەنجوومەنى وەزیران پەسەندکردنی بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەسەرپەرشتى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى چوار تەوەر، لەوانە، "کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی (140) لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق."

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/حوزەیران/2023) ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت "دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان."

لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ دا، "باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە."

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی (140) لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق."

سەبارەت بابەتى چوارەم، ئەنجوومەنى وەزیران، "نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان" تاوتوێ دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین