تا ئێستا (13) هەزار هاووڵاتى بە هۆى مینى چێندراو بوونەتە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگاى گشتى کاروبارى مین ڕاگەیاند، بە هۆى پاشماوەکانى جەنگ تا ئێستا زیاتر لە (13) هەزار هاووڵاتى  بوونەتە قوربانى مین و تەمەنى، زیاتر لە (10) هاووڵاتى دیکە هەر بەهۆى مینەوە کەم ئەندام و بریندار بوونە.

جەبار مستەفا، سەرۆکى دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە (1992)وەڕا لە ماوەى کاردکردنیان و پاککردنەوەى زەوییە مینڕێژکراوەکان ،تاوەکو ئێستا (39) کارمەندی سەر بە دەزگای مین و رێکخراوەکانی بواری مین گیانیان لەدەستداوە و (106) کارمەندیان کەمئەندام بوونە.

هەروەها سەرۆکی دەزگای گشتیی كاروباری مین دەشڵێت، لە (776) کیلۆمەتر چوارگۆشەدا کە مینڕێژکراوە، رووبەری (260) کیلۆمەتر چوارگۆشە پاکراوەتەوە و گوتیشی (13) هەزار و (400) کەس بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی، هەروەها رووبەری (33.5٪)ی خاکی مینڕێژکراو ماوە پاک بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین