سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: داهاتووى ئابووريى عێراق و كوردستان به‌ندە بەهه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه
نوچەنێت:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (21/حوزەیران/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ئه‌لده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى UNDP بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا شانده‌كه پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانيان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه له هه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به نه‌وت. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردوه "كه داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه، به‌نده."
.jpg)
سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا بيروڕايان گۆڕييه‌وه و هاوڕا بوون كه "قه‌يرانێكى جددييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه، بۆيه ده‌بێ عێراق به پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى به جددى ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه ببێته‌وه"، هەروەها شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه "هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و هه‌م بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات، يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن."
شاندەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژه‌يان به كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرد كه تيايدا "ئاماده‌يى و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌ربڕيوه بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له پلانسازى و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه بۆ چۆنيه‌تيى ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان."
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى ئه‌لده‌رده‌رى و UNDP، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاند.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment