درۆنێک لە سنوورى پشدەر کەوتەخوارەوە کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لە سنوورى قەزاى پشدەر دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام بە وتەى دانیشتوانى ئەو ناوچەیە هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نەبووە.

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/حوزەیران/2023) ماڵپەڕى کوردستان24 بڵاویکردەوە، درۆنێک لە گوندی شەروێتی سنوورى قەزای پشدەر کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى بۆ دانیشتوانى ئەو گوندە هەبێت.

بە وتەى یەکێک لە شایەتحاڵەکان، درۆنەکە بەرلەوەى تێکبشێکت، دەنگێکى گەورەى لێهاتووە، پێشتریش درۆنى دیکە لە گوندەکانى دەورووبەرى گوندى شەروێتی کەوتۆتەخوارەوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەم درۆنەى تێکشاوە، هێزەکانى پەکەکەوە تێکیان شکاندووە و لەلایەن تورکیاوە هەڵدراوە، یاخود هى لایەنێکى دیکەیە.

هێزە ئەمنییەکانى ئیدارەى راپەڕین گەیشتوونەتە شووێنى کەوتنەخوارەوەى درۆنەکە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین