پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی کۆن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ پێكه‌وه‌ژيان له‌نێو پێكهاته‌كاندا
نوچەنێت:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە (22/حوزەیران/2023) فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قه‌داسه‌تى مارگۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد كه له به‌ڕێزان مه‌تران مار يه‌عقووب دانيال، مه‌تران مار تۆما ئيرميا و قه‌شه مار شه‌معوون دانيال پێكهاتبوو.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، فەوزى هەریرى، به ناوى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك (110) مین پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتيی کۆن و هيواى لهشساخى و سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه.
قه‌داسه‌تى پاتريارك، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به دۆخى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، هەروەها "سوپاس و پێزانينى خۆى و پهيڕهوانى كهنيسهى ڕۆژهەڵاتيی کۆنى بۆ سه‌رۆكايه‌تى و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كاندا ده‌ربڕى."

هاوکات ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "تاوتوێكردنى بارودۆخى پێكهاته‌ى مه‌سيحى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له گرنگيى پاراستنى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و مافى هه‌موو پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment