مەسرور بارزانى پیرۆزبایی لە كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى سەرۆک وەزیرانى پێشووى یۆنان دەکات بە بۆنەى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنە گشتییەکانى یۆنان و دەڵێت، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانتانم

ئەمڕۆ سێشەممە (27/حوزەیران/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە تویتەر پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس کرد بە بۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى سەرۆک وەزیرانى یۆنان.

مەسرور بارزانى لە تویتێکدا تووسیویەتى، "به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، پیرۆزبایی له‌ كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس ده‌كه‌م، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانتانم، به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوبەشیکردنی زانیاری".

پارتى دیموکراتییەتى نوێ، بە سەرۆکایەتی کیریاکۆس میتسۆتاکیسى تەمەن (55) ساڵ، بەگوێرەی ئەنجامه‌كانی هەڵبژاردنی گشتی یۆنان،  توانیوتى زیاتر لە (44%)ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین