كۆنسوڵى فەرەنسا ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى نێچیرڤان بارزانى دەکات لەبه‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى كوردستان و فه‌ره‌نسا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسوڵى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان دەکات و کۆنسوڵى فەرەنسا، "ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا" بەرزنرخاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تەمووز/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كردبوو.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا، لاى خۆیەوە "سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له‌ ئه‌ركەكانى و هيواى خواست به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به‌ "پێزانينه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا."

بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین