خانووێک و (50) هەزار دۆلار ڕادەستى یەکەمى سەر هەرێمى کوردستان کرا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تەمموز/2023) ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان سەردانى ماڵى هەنار تەها، یەکەمى سەر ئاستى هەرێمى کوردستان کرد و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی هەنار تەها یەکەمی سەر ئاستى هەرێمى کوردستانما کرد، کە دوێنێ بڕیاریدا بێینە خزمەتیان و دیاری و پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتیان پێشکەش بکەین، هەروەها سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا بوو کە خانووێک بەو خانەوادەیە ببەخشێت."
وەزیرى پەروەردە ئاماژەى بەوەشکرد، دایکى هەنار بڕیاریدا خانووەکە بە ناوى کچەکەیەوە بکات و ڕاشیگەیاند، "ئێمە هاتووین پشتگیری ئەو ئیرادەیە بکەین کە هەنار و دایکی خاوەنی بوونە، بەڵام ئەمڕۆ ئیرادەی سەرۆکی حکومەتی لەگەڵە بۆ پاڵپشتی کردن، ئەوەش پەیامێکە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بە ئامانج بگەن".
هەروەها قوتابى هەنار تەها گوشتى، سوپاسی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە خانووێک و 50 هەزار دۆلاری وەک دیارى پێبەخشین..

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment