فازڵ حاجی: شه‌قامى 120 مه‌تریى بۆ زوو گه‌یشتن دروست كراوه‌ نه‌وه‌ك زوو كوشتن کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە نوچەنێتی راگەیاند، "شەقامی ١٢٠ مەتری هه‌ولێر زۆرترین رووداوی هاتووچۆی بەخۆیەوە بینیوە، تاك تاکە نەبێت ئەگینا زۆربەی رووداوەکان مردنيان تێداییە". ده‌شڵێ، "ئه‌م شه‌قامه‌ بۆ زوو گه‌یشتن كراوه‌ نه‌وه‌ك زوو كوشتن".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م  چوارى نیسان فازڵ حاجى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌ مه‌ترسى ئه‌و رووداوانه‌ كرد كه‌ له‌ شه‌قامى بازنه‌یى 120 مه‌ترى هه‌ولێر رووده‌ده‌ن.

فازڵ حاجى گوتى، "ئەو رووداوانەی کە لە شەقامی ١٢٠ مەتری روودەدەن بکوژیەکەیان بەقەدەر هەموو ئەو رووداوانەنە کە لە هەرێمی کوردستان روودەدةن، چونکە هەر رووداوێك کاتێك لە شەقامی ١٢٠ مەتری روودەدات تاك تاکە هەیە مردنی تیا نەبێت لەبەر ئەوەی خێرای شەقامەکانی ئۆتۆبان سەرووی ١١٠ دەستنیشان کراوە ئەم خێرایەش بکوژە کاتێك شوفێران پابەند نابن و دەبێتە هۆی تووشبوون بە رووداوی هاتووچۆ لەم حاڵەتانەدا ئەستەمە بریندار و مردنی تیا نەبێت"

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌ى وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر گوتى، "تیژڕەویی و پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتووچۆ هۆکارە بۆ ئەو رووداوە سامناکانە، چونکە شوفێرانی ئێمە بە هەڵە ئەم شەقامانە بەکاردێنن وا تێگەشتوون ئۆتۆبان واتا خێرایی دیارینەکراو، نازانن ئەم شەقامە بۆ ئەو مەبەستە بنیاتنراوە زووتر بیانگەیەنێت لەوەی زووتر بیانکوژێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین