لێکتێگەیشتنى وەزارەتى پێشمەرگە و پنتاگۆن دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق، ئامادەکارى دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و پنتاگۆن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجى/تەمموز/2023) فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لەگەڵ لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا، باسیان لە پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، "لەژێر رۆشنایی خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بە مەبەستی رێکخستنەوە و یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا."

هاوتا بە ئامانجی جێبەجێکردنى ناوەڕۆکى لێکتێگەیشتنەکە و بە ئەنجام گەیاندنى پرۆسەکە، گفتوگۆ لە بارەی ئەو ئامادەکارییانەی کە کراون بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشننامەکەی نێوان هەردوولا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین