حزبى دیموکرات: دوو پێشمەرگەمان لە قەڵادزێ کوژران کوردستانی

نوچەنێت:

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا کوژرانى دوو پێشمەرگەى لە سنوورى قەڵادزێ دەخاتەڕوو و دەشڵێت، "بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا دارێژراو تەقەیان" لێکراوە.

ئەمڕۆ هەینى (حەوتى/تەمموز/2023) حزبی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، "نیوەشەوی 15 لەسەر 16ی پووشپەڕی 1402ی هەتاوی چەند کەس لە ئەندامانی حیزب کە بە سەردان چووبوونە دەوروبەری "ھەڵشۆ"ی سەربە شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان، لە لایەن بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا دارێژراو تەقەیان لێ دەکرێ و بەداخەوە دوو کەسیان بە ناوەکانی؛ عادڵ موھاجیر ناسراو بە "سەرباز" و لوقمان ئاجی شەھید دەبن."

حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، هاوکات لەگەڵ ئیدانکردنى کوشتنى دوو پێشمەرگەکەى دەڵێت، "داوامان لە لایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرانبەر بە هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێست بنوێنن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین