پۆلیسى سلێمانى ژنێک بە تۆمەتى فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیرکرد
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ژنێک دەستگیرکرد، بە تۆمەتى ئەنجامدانى نوشتە و جادوو و فێڵکردن لە خەڵک.
ئەمڕۆ هەینى (حەوتى/تەمموز/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، دواى "چاودێریكردنی ژنێك لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە كە گومان دەكرا كاری جادوو و نوشتە بكات، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوام بوون و سەرەنجام دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا، "دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك بەڵگەو نوسراوو و كەرەسەتەی جادوكردن كە تۆمەتبار نوشتە و جادووی كردووە و لە ڕێیەوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە .
هەروەها دەشڵێت، تۆمەتبار(و، ر، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە .

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment