کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى کۆتاییهات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تەمموز/2023) شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لە پیرما کۆبوونەوە، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان رایگەیاند، "یەکێتی وا بە بێدەنگی نامێنێتەوە، هەرچی شتێک رووبدات لە ئەمڕۆوە وەکو خۆی وەڵام دەدرێتەوە، یەکێتی مێژووە، یەکێتی خوێنی شەهیدە، یەکێتی قوربانییە، یەکێتی هێزە."
لەوەڵامى قسەکانى بافڵ تاڵەبانى، فازڵ میرانى، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتى، "ڕێککەوتنەکەمان وا نەبوو، کۆبوونەوەکە ئیجابى بوو، خاڵى هاوبەشمان زۆر بوو، جیاوازیشمان زۆر بوو."
فازڵ میرانى، سەبارەت بە نیگەرانییەکەى سەرۆکى یەکێتى گوتى، "برادەرێکی ئێمە قسەیەکی کردووە و یەکێتیش پێی خۆش نەبووە، سەرۆک بارزانی و پارتی دۆخی هەرێمی کوردستانیان لەبەرچاوگرتووەنەمانگوتووە یەکێتی هێز نییە، ئەو قسەیە قسەی فەرمیی پارتی نییە"
هەورەها باسى لەوەشکرد، "هیچکات مامەڵەمان بە هێز نەکردووە، سیاسەت دەرگای داخراو نییە، کۆبوونەوەکانی ئاییندە ئەو کێشانەش چارەسەر دەکەن، ئەوەش کۆتایی دنیا نییە، بڕیارمانداوە بە زووترین کات کۆبوونەوەى سێیەم بکەین."
ئەم لێدوانەى سەرۆکى یەکێتى لە کاتێکدایە، نێوەڕۆ ئەمڕۆلە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا، سالار عوسمان، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى ڕاگەیاند، یەکێتى حەجم و قەوارەى وەکو جاران نەماوە و دەبێت پێداچوونەوە بە حەجم و قەوارەى بکات.
شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازی لە شاندی یەکێتی کرد؛ هەروەها هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد لە دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لە پێشوازیی شاندەکەدا بەشدار بوون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment