ئەندامێکى پەرلەمان ڕێژەى لێبڕینى مووچەى ئەم مانگە ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى پەسندکردنى بودجەى عێراق لە ئەنجوومەنى نوێنەران و ڕێککەوتنى بەغدا و هەولێر، ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، لەم مانگەدا ڕێژەى لێبرێن بە مووچەى فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە.

ئەرشەد حسێن ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ خەندان گووتى، بۆ مووچەى مانگى داهاتوو ڕێژەى لێبڕین کە (21%) بوو، کەمدەکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕێژەیەکى جێگیر و دیاریکراو بڕیارى لەسەر نەدراوە. 

بەپێى لێدوانى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان چاوەڕێ دەکەن لە کۆتایى ئەم مانگەدا حکوومەتى عێراق بەشە بودجەى مانگانەى هەرێمى کوردستان بنێرێت و مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش بەبێ لێبڕێن لە کاتى خۆیدا دابەشبکرێت بەسەر مووچەخۆرانى هەرێم.

ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت، لە ئێستادا ئەرکی لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی موچەیە و لەو پێناوەشدا سەرجەم هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە موچەی بەبێ لێبڕین و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دابەشبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین