سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سكووڵه‌رشيب بۆ ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى دابين ده‌كات
نوچەنێت:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10/تەمموز/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايكوباوك و كه‌سوكاريان كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە دیدارەکەدا هەر یەک وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا به گه‌رمى پيرۆزبايى له ده‌رچووان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان، هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى شانازى به‌وانه‌وه ده‌كات و دڵنياى كردنه‌وه كه سكووڵه‌رشيب بۆ هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات تا له زانكۆكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامى به خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد بۆ كارى پێويست."
هەروەها سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيرۆزبايى له كه‌سوكارى ده‌رچووان و مامۆستايانيان و له وه‌زيرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و وه‌ك به‌شێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له قه‌ڵه‌م دان، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه "ده‌رچووانى ئاماده‌يى له‌و ئاسته به‌رزه‌دا سه‌ركرده‌ى داهاتووى وڵاتن و ده‌توانن خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانينى بۆ شه‌ونخوونى و ماندووبوونى ده‌رچووان ده‌ربڕى."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لاى خۆيه‌وە ئالان حه‌مه سه‌عيد وه‌زيرى په‌روه‌رده و ده‌رچووان و كه‌سوكاريان، "سوپاس و پێزانينيان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستانيان ده‌ربڕى بۆ سكووڵه‌رشيب و پشتگيرى و هاندانيان."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، له ديدارهكهدا چه‌ند بيروڕا و سه‌رنج و تێبينييه‌ك ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و كێشه‌كانى به‌گشتى و ده‌رفه‌تى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديدار به خوێندن و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌وه، خرانه ڕوو.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بەشێکى وتەیەکدا گوتى، "هەموو لایەكتان بە خێر بێن. لە هەر شوێنێكی كوردستانەوە هاتوون، بەخێر بێن سەر چاوان. دەمەوێ پیرۆزباییەكی گەرم لە هەر هەمووتان بكەم، هيوادارم سەركەوتوو و سه‌رفراز بن. ئێوە قۆناغێكی زۆر گرنگی ژیانتان تەواو كرد بە سەركەوتوویی، هیوادارم قۆناغەكانی تری خوێندنیشتان هەروەك ئەوەی ئێستا بە سەركەوتوویی و بە خۆشی تەواو بكەن."
هه‌روه‌ها دەستخۆشى لە بنەماڵەى ده‌رچووانى كرد و گوتى، "بەبێ پشتگیریی خێزانەكانتان، دایك‌وباوك و كەسوكارتان، دڵنیام نەتاندەتوانی ئەمڕۆ ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنن. پیرۆزبایی و دەستخۆشی و سوپاسێكی گەرم لە ماڵباتی ئێوە دەكەم، هيوادارم ئەوانیش سه‌رفراز و سەركەوتوو بن."
لە بەردەوامى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەکرد، "ئێوە لەم قۆناغەی كە ئێستا بەجێتان هێشت و پێتان خستە قوناغێكی نوێ لە خوێندندا، بە دڵنیاییەوە ئەزیەتی زۆرتان كێشاوە تا ئەمەتان بەدەستهێناوە. بە ڕاستی ئێمە شانازیتان پێوە دەكەین، ئەمڕۆ كوردستان پێویستی بە ئێوه‌یە، قۆناغی ئەمڕۆی كوردستان پێویستیی بەوە هەیە ئێوە بە چەكی قەڵەم و بە چەكی زانست خۆتان پڕچەك بەكەن."
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى کردەوە، "ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن، ئایندەی ئەم وڵاتە بەدەست ئێوەیە و ئەمەی ئەمڕۆ جێگەی خۆشحاڵیييه سەیرم كرد كە دەهاتنە ژوورەوە تا حەدێكی زۆر ئافرەت و كچ لەناو ئەو سەركەوتووانەدا دیارن، ئەمەش خۆی جێگەی شانازییە. ئایندەی ئەم مللەتە بە دەست ئێوەیە و ئایندەی ئەم مللەتە لەم قۆناغەدا زانستە، خوێندنە، خۆپێگەیاندنە بۆ ئەوەی ئێمەش بگەین بە كاروانی ئەو وڵاتانەی كە پێشكەوتوون. ئەو ئاڵایە هەڵگرن و كوردستان سەربەرز بكەن، بەرەو پێشەوە و بەرەو قۆناغی نوێى ببەن و ئایندە هی ئێوەیە."
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسی وەزارەتى پەروەردەى كرد و گوتى، "سوپاسی جەنابی وەزیر و جێگری وەزیر و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە هەر یەكێك بە شێوەیەك ماندوو بوون لەگەڵ ئێوە، بەڵام سوپاسێكی تایبەتیم بۆ مامۆستایانی ئێوە هەیە. لێرەوە دەمەوێ دەنگی خۆم بگەیەنم بە وان و سوپاسیان بكەم و پێیان بڵێم سوپاستان دەكەین بۆ ئەو ماندوبوونە، سوپاستان دەكەین كە ئێوە بە هەموو ئەو دۆخە ناخۆشەی هەبووە قەت نەتانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە كوردستان ڕابگیرێ و بەردەوام بوون."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتیشى، "دڵنیا بن ئێوە جێی شانازین بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە. ئەم ئەمانەتە لەدەست ئێوەدایە و بە هەموو هێز و توانا ئەم ئەمانەتە وەربگرن و بەرەو پێشەوەی ببەن. هيوادارم هەمووتان تەمەندرێژ دەبن و لە ژیانی خۆتان سەركەوتوو دەبن. جارێكی دیكە بە خێر بێن.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment