تورکیا چیاى گارە و مەتین بۆردوومان دەکەن
نوچەنێت:
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە چڕى بارەگانى پارتى کرێکارانى کوردستان لە چیاى گارە و مەتین بۆردوومان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە (11/تەمموز/2023) بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى رووداو، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا چەند بارەگایەکى پەکەکەى لە چیاى گارە و مەتین بۆردوومان کردوو، هاووڵاتییەکى گوندى بەلاڤەى سنوورى دەڤەرى ئامێدى دەڵێت، ڕۆژانە تورکیا چیاى گارە و مەتین بۆردوومان دەکات.
ئەم بۆردوومانانەى تورکیا لە کاتێکدایە، ڕۆژى (18)ـى نیسانى (2022) وەزارەتى بەرگریى ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی (چنگ – قوفڵ)ـى لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە بەپێى دواین ئامارى تورکیا، تائێستا (560) گەریلا گیانیان لەدەستداوە و (86) سەربازی تورکیا کوژراون، لە بەرامبەردا هەپەگەش دەڵێت، (929) کوژراون و (337) گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment