وەزارەتی پەروەردە رێكاریی بۆ گۆڕینی ناونیشانی مامۆستایان دیاری دەكات کوردستانی

نوچه‌نێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی سەربە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێ‌، مامۆستایان دەتوانن ناونیشانی خۆیان بگۆڕن و بۆ ئەمەیش رێكارییەكان روون دەكاتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێك كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی بە ژمارە 12967 لە 2/7/2023 دەرچووە، مامۆستایان دەتوانن ناونیشانی خۆیان لە (م.بنەڕەتی) و (فەرمانبەر) و (م.ئامادەیی ) بگۆڕن. بۆ ئەمە دەبێت رەچاوی دوو خاڵ بكەن.

 یەكەم: لەگەڵ بەرزكردنەوەی مامەڵەی گۆڕینی ناونیشان لە پەروەردەی قەزاكانەوە قوتابخانەیەكی ئامادەیی بۆ دەستنیشان بكرێ‌ لەگەڵ جۆری وانە و ژمارەی ئەو وانانەی كە لە هەفتەیەكدا بۆی دانراوە. 

لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە، "هەر مامۆستایەكی زانكۆیی، بڕوانامەی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا)ی بەدەست هێنا، بۆی هەیە ئارەزوومەندانە ناونیشانەكەی خۆی بگۆڕێ‌ بۆ م. ئامادەیی، بە مەرجێك پسپۆڕییەكەی بگونجێ‌ لەگەڵ خوێندنی ئامادەیی".

ئەو نووسراوەی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی پەروەردە گشتییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید و راپەڕین و سۆران و زاخۆ و كەركووك/ خوێندنی كوردی، كراوە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین