سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەكات
نوچەنێت
سەرۆك مەسعوود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە خالید بن حەمەد سەلیتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی هەرێمی كوردستان و قەتەر كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/ تەمووز/2016) سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد، سەبارەت بە دیداری نێوانیان لە دیدارەكە بیروڕا لەبارەی بایەخی پەیوەندیی نێوان وڵاتی قەتەر و عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق نیازی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە شاری هەولێر بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند، لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر كرد.
هەر لەو دانیشتنەیدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری گفتوگۆكانی نێوان سەرۆك مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی قەتەر بوو لە عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment