وەزیرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان لە کەمبوونەوەى ئاوى ژێر زەوى هۆشدارى دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات لە کەمبوونەوەى ئاو و دەڵێت، کەوتوینەتە نێو مەترسی کەمی ئاو، ڕۆژانە دەبینین کارێزەکانی وڵاتی خۆشمان بەبۆنەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواوە ڕووبەرووی وشکبوون دەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/تەمموز/2023) بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەى بەشداریکردنى تایبەت بە ژینگە لە هەولێر ڕایگەیاند، کەوتوینەتە نێو مەترسی کەمی ئاو، کارێزەکانیش بەهۆى گۆڕانی کەشوهەواوە ڕووبەرووی وشکبوون دەبن، کە ئەوەش کاریگەرییەکی گەورەی دروستکردووە لەسەر چۆڵبوونی بەشێک لە گوندەکان، نەمانی شێوازی بەخێوکردنی ئاژەڵداری گوندنیشینەکان و جووتیاران.

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاشکراى دەکات، کاری گەورەیان کردووە بۆ هێنانى ئەو بنە تۆیانەى بەرگەى وشکەساڵى دەگرن و دەشڵێت، توانیمان بە دروستکردنی بەنداو و دروستکردنی پۆند و بەهێنانی تەکنەلۆجیایەکی تازە بۆ ئەوەی جوتیارەکانمانیان پێ ئاشنا بکەین لە چۆنیەتی ئیدارەدانی ئاو.

سەبارەت بە هێنانى تەکنەلۆجیا کشتوکاڵییەکان، بێگەرد تاڵەبانى ڕایگەیاند، پێویستە ببن بە بەشێک لە شێوازی کارکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئاشناپێکردنی جوتیارەکانمان بەو تەکنەلۆجیایانە بۆ ئەوەی لە سیستەمی تەقلیدی کۆن دەربچین لە چۆنیەتی کشتوکاڵ کردن بچینە ناو سیستەمێکی تازە، کە ئێستا لەهەمو دونیادا کاری پێدەکرێت کە بەکارهێنانی کەمترین روبەری زەوی کشتوکاڵی کەمترین ئاو و زۆرترین بەرهەمی کشتوکاڵیە بۆناو بازارەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین