نادین رەخنە لە خۆی دەگرێت: جوانییەكەم بۆتۆكسە نەوەك وەرزش رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

هونەرمەندی لبنانی نادین نەجیم لە لێدوانێكی سەبارەت بە نهێنی جوانییەكەی رەخنە لە خۆی دەگرێت و دەڵێ‌، "جوانییەكەم بۆتۆكسە نەوەك وەرزش".

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەمووزی 2023 ماڵپەڕی (هی) راپۆرتێكی لەسەر شێوازی كاركردن و جلوبەرگی نادین نەجیم بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لەوە كراوە، لەوەتەی ئەو هونەرمەندە لبنانییە ئاشكرای كردووە، لە پەیوەندییەكی نوێدایە، شێوازەكەیشی گۆڕاوە وەك پێشتر كلاسیك نییە. 

جیا لەمەیش چەندان پەیجی تر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوانێكی نادین نەجیمیان بڵاوكردووەتەوە، كە رەخنەی لەخۆی گرتووە و گوتویەتی، "نهێنی جوانییەكەم بۆتۆكسە وەرزش نییە".

نادین نەسیب نەجیم لە ساڵی 1984 لە لبنان لەدایكبووە، لە ساڵی 2004 بە شاجوانی لبنان هەڵبژێردرا و دواتر دەستی بە كاری هونەری نواندن كرد و تا ئێستا بەردەوامە و لە ساڵی 2019 لە هاوسەرەكەی جیابووەوە و  دوو منداڵی هەیە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین