وتەبێژى حکومەتى هەرێم: یەکێک لە داواکارییەکانى خەڵکى کفرى جێبەجێکرا کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "یەکەم داواکاریی خەڵکی کفری جێبەجێ کرا و لە ماوەیەکی کەم زۆربەی داواکارییەکانی تریشیان جێبەجێ دەکرێن"

ئەمڕۆ دووشەممە (17/تەمموز/2023) پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان "بۆ کێشەکانی شاری کفری، داوای چارەسەر و بەدواداچوونی خێرای کرد و بەڕێزیان مەبەستیەتی بە کەمترین کات ئەوەی لە توانای حکوومەت بێت، کێشەکان چارەسەر بکرێن."

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری، بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتیی شارەوانی کفری بوو. لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران، دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی ماددەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە (6) ساڵی (1993)، ڕەزامەندییان نیشان دا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دوو بۆ پلە یەک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین