دوو لەو تۆمەتبارانەى لەهەولێر هێرشیان کردبووە سەر زاواکەیان خۆیان ڕادەست کرد کوردستانی

نوچەنێت:

درەنگانى شەوى ڕابردوو لەسەر شەقامى (60) مەترى هەولێر چەند چەکدارێک هێرشیانکردەسەر هاووڵاتییەک. ئاسایشى هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (18/تەمموز/2023) بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێتت، "دوو لەوکەسانەی هێرشیان کردەسەرهاولاتیەک لە شەقامی (60) مەتری شاری هەولێر دەستگیرکران."

ئاسایشى هەولێر باس لەوەدەکات، دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک و لێیان دا و ئازاریان دا، دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بە لێکۆڵینەوە لە ماوەیەکی کەمدا "توانیمان ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەین، دەرکەوت کێشەیەکی کۆمەلایەتییە و زاوا خەزوری یەکترن ، خۆیان ڕادەستی" كرد.

لە ڕاگەیێندراوێکدا هاتووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، “دوو لەو تۆمەتبارانە بە ناوەکانی (م ،ك ، أ) و (أ، ك ، أ) ڕووبەڕووی یاسا كرانه وه هەروەها بەدواداچون بەردەوامە بۆدەستگیر کردنی تۆمەتباری سێ یەم.هیج كه س له یاسا به رزتر نییه."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین