سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى بەرگریى فەرەنسا دوو بابەتى گرنگ تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەى گشتیى هێزەکانى کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرى بەرگریى فەرەنسا لە هەولێر پرسى داعش و تیرۆر تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تەمموز/2023) وا بڕیارە سیباستیان لوکۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا سەردانى هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەى گشتیى هێزەکانى کوردستان کۆببێتەوە.

وەزیرى بەرگریى فەرەنسا دوێنێ سێشەممە لە بەغدا ڕایگەیاند، سەردانى هەولێر دەکەم لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى پەیوەست بە عێراق و ناوچەکە دەکەین.

وا بڕیارە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وەزیری بەرگریى فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانى لە سەلاحەدین کۆبێتەوە.

فەرەنسا لە (2014)ـەوە، دواى پەلامارى داعش بۆ سەر هەرێمى کوردستان، لە ڕووى سەربازیى و ئاسمانى و چەکەوە پشتوانى تەواوى هەرێمى کوردستان و هێزەکانى پێشمەرگەى کردووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین