کێشەکانى وزارەتى پێشمەرگە شاندێکى باڵاى ئەمەریکا دەهێنێتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکا، هەفتەى داهاتوو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/تەمموز/2023) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە بە رووداوى راگەیاندووە، هەفتەى داهاتوو شاندێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوە و بەرگریی ئەمەریکا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن، بۆ چارەسەرکردنى ژمارەیەک کێشەى وەزارەتى پێشمەرگە 

دوێنێ چوارشەممە (19-7-2023) لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى تیمى پارتى و یەکێتى لە وەزارەتى پێشمەرگە، بە ئامادەبوونى نوێنەرى هاوپەیمانان کۆبوونەوە، کە تێیدا بڕیادرا، کێشەکانی نێوان هەردوولا لە وەزارەتی پێشمەرگە سفر بکرێنەوە و گرژییەکانی یەکێتی و پارتی لە حکومەت کاریگەرییان لەسەر وەزارەتەکە و هەردوو تیمەکە نەبێت، هەروەها بڕیارەکانی پێشتر کە یەکێتی لێیان نیگەران بوو، بەتایبەت نەهێشتنی سیستەمی (50 بە 50).

بەپێى زانیارییەکان، تیمی یەکێتى  پێشتر چاوەڕێى کۆبوونەوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانى دەکرد و هۆشدارى دابوو لەوەى، ئەگەر بۆ دابەشکردنى پۆستەکان کار بە سیستەمى (57%) بە (43%) نەکرێت، لە وەزارەتى پێشمەرگە بەردەوام نابن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین