لە (24) کاتژمێردا (11) هاووڵاتى بە رووداوى هاتووچۆ بوونەتە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

ئێوارەى دوێنێ دوو مێرد منداڵ بە هۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەیان لە دەستى گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش لە شارەزوو دوو هاووڵاتى تر گیانیان لەدەستدا و حەوتى دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینى (21/تەمموز/2023) رائد موختار حوسێن، لە هاتووچۆی قەزای شارەزوور بە رووداوى ڕاگەیاند، لە ڕووداوەکەى سەر ڕێگاى شارەزوور-سەیدسادق باوکێک و کوڕێک گیانیان لەدەستداوە.

رائد موختار حوسێن روونکردنەوەى زیاتر دا و دەڵێت، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى هۆندا و تویوتا بووە، بریندارەکانیش ڕەوانەى نەخۆشانەى شار کراون، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئێوارەى دوێنێ دوو مێرد منداڵ بە هۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەیان لە دەشتى هەریر گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین