لە بەیانییەوە هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت سزاکەى دوو ساڵ زیندانییە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى ۆلیسى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دوایین ڕۆژى تۆمارکردنى چەکى بێ مۆڵەتە، لە بەیانییەوە هەر کەسێک چەکى بێ مۆڵەتى لەدەست بگیرێ دوو ساڵ زیندانى دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (21/تەمموز/2021) موقەدەم کارزان ئەمیر، وتەبێژى پۆلیسى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، تەواوى بنکەکانی پۆلیس کە تایبەت کراون بۆ تۆمارکردنى چەک کراوەن ئەمڕۆ تاوەکو درەنگانی شەو پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکەن.

وتەبێژى پۆلیسى هەرێمى کوردستان زیاتر ڕوونکردنەوە لە بارەى تۆمارکردنى چەک هاووڵاتییان و دەڵێت، سبەی شەممە چەکی بێ مۆڵەت دەبێتە قاچاخ، هەر چەکێک بگیرێت بە قاچاخ هەژمار دەکرێت و بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەکەن.

 هاوکات شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسبەینێوە هەرکەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێ بگیرێت، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بەپێى یاسای ژمارە (2)ـی چەک لە هەرێمی کوردستان، سزاى هەڵگرتنى چەک و مامەڵە پێکردنى بریتی دەبێت لە بەندکردن بە ماوەیەک لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها پێبژاردنێک لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین