لە هەرێمى کوردستان پسولەى بەشە خۆراکى هاووڵاتییان دەبێتە ئەلیکتڕۆنى کوردستانی

نوچەنێت:

پسولەکەى خۆراکى مانگانەى هاووڵاتییان لە عێراق بە ئەلیکتڕۆنى دەکرێ. بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی دهۆك ئاماژە بەوەدەکات، بە ئەلیکتڕۆنیکردنى پسولەی خۆراك لەو پارێزگایە (88%)ى كارەكانی تەواو بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (23/تەمموز/2023) حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی دهۆك بەكوردستان24ى ڕاگەیاند، پسولەی بەشە خۆراكى مانگەى هاووڵاتییان بە ئەلیکتڕۆنى لە پارێزگای دهۆك دەستیپێکردووە و (80%)ـى كارەكانی تەواو بووە، وادەی خۆتۆماركردنیش تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژدەکرێتەوە.

حوسێن سەبری ئاماژەى بەوەشکرد، دواى بە ئەلیکتڕۆنیکردنى سەرجەم پسوولەکان هاووڵاتییان لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە لە هاتنی بەشە خۆراكی مانگانە ئاگادار دەكرێنەوە.

هاوکات سیامەند قادر بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێریش دەڵێت، لە هەولێر زیاتر لە یەک هەزار بریكاری خۆراك هەیە، بۆ وەرگرتنی پسولەی ئەلیكترۆنی لە دوای تەواوبوونی پسولەكان لە بەغدا لە پارێزگای هەولێریش دەست بە پرۆسەی بەئەلكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك دەكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین